لەسەرەتای  ئەم مانگەوە نرخی ئەنتەرنێت دادەبەزێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەنتەرنێت


Nov 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وا بڕیارە لە سەرەتای ئەم مانگەوە نرخی بەشداریكردنی مانگانەی ئینتەرنێت بەرێژەی 20% دابشكێنرێت.

كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیكردن لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، لەسەری ئەم مانگەوە نرخی بەشداریكردنی مانگانەی ئەنتەرنێت بەرێژەی ٢٠٪ دادەشكێنرێت و هەموو كۆمپانیاكان لەسەرانسەری عێراق پێویستە پابەندبن بە جێبەجێكردنی.

ئەو بڕیارەش لە كاتێكدایە پێشتر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاریدا باجی سەر كارتی مۆبایلیش لاببرێت.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم