ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی غازەوە کۆدەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گاز سلێمانی سووتەمەنی زستان


Nov 28, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پارێزگار لەبارەی غازی ماڵانەوە كۆدەبنەوە و بڕیارە رێكار بگرنەبەر.
لەمبارەیەوە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردۆتەوەو ئاشكرای كردووە،  بڕیارە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆوبونەوەیەک لەبارەی غازی ئێڵ پی جی-ـیەوە ئەنجامبدات.
ئەوەش هاتووە ،كە  كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی دەكرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم