300 جوتیار و خاوەن پڕۆژە  مامەلەی وەرگرتنی قەرزی کشتوکاڵیان پێشکەشی وەزارەت کردووە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە زەوی کشتوکاڵ جووتیار


Nov 28, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - زیاتر لە 300 جوتیار و خاوەن پڕۆژە  مامەلەی وەرگرتنی قەرزی کشتوکاڵیان پێشکەشی وەزارەت کردووە .
وەزارەتی کشتوکاڵ  ڕایگەیاند،  دوابەدوای واژۆکردنی یاداشتی لێک تێگەشتنی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بانکی القرطاسی ئیسلامی بەمەبەستی پاڵپشتی و رەخساندنی دەرفەتی قەرزی بانکی بۆ جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری ، بە شێوەی قیستی درێژخایەن ،بە بڕی (15) ملیۆن تاوەکو (100) ملیۆن دینار لە قۆناغی یەکەم بۆ پڕۆژەی بچووک و مام ناوەند ،بەپێی ناوەرۆکی یاداشتەکە هەنگاوەکانی ئەم پڕۆژەیە چۆتە بواری جێبەجێکردن .
لەماوەی دوو مانگی رابردوو تاوەکو ئێستا لەسەرجەم فەرمانگەکشتوکاڵیەکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان (300) جوتیار و خاوەن پڕۆژە مامەلە و داواکاریان بۆ سوودمەندن پێشکەشکردووە و ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەزارەت کراوە،وە( 100) لەو مامەلە نێردراوە بۆ بانکی القرطاس ،دوای وردبینی کردن و پشتگیری کردنی داواکاریەکان ،وە وەرگرتنی مامەلەکان بەردەوامە بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوبراو بەمەبەستی گەیاندنی خزمەت و دەرفەتی سوودمەند بوون بە زۆرترین جوتیار و خاوەن پڕۆژەکانی سێکتەری کشتوکاڵی ، وەک هەنگاوێکی گرنگی بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری و پیشەسازی کشتوکاڵی.
 جوتیارێکی دەشتی قەراج لە قەزای مخمور بەناوی (محمد شریف) یەکەمین جوتیارە ، لەسەر رووبەری پەنجا دۆنم زەوی کشتوکاڵ دەکات وەکو تاکە سەرچاوەی بژێوی ژیان بەبڕی چل ملیۆن دینار لەو پڕۆژەیە سوودمەند بووە بۆ دابینکردنی ئامێرەکانی راکێشانی کارەبا و  مرەشەی پلاستیکی ئاودێری و چەند پێویستەکی تری کشتوکاڵی ، بەمەبەستی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی جۆرەکانی دانەوێلە لەسەر زەویەکەی.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم