بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە باران هەولێر دهۆک


Nov 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ھاتنی بارستەیەک ھەوای شێدار و گەرمی دەریای سوور ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لە کاتەکانی ڕۆژدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و لە کاتەکانی شەودا کەش ناسەقامگیر دەبێت و بارانبارین بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ سەرەتا لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و پاشان سنووری پارێزگای ھەولێر دەست پێ دەکات.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی پۆستێكی لەبارەی كەشوهەوای سبەی  كردووه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،سبەی لە ئەنجامی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست لەسەر ناوچەکانمان و لەگەڵیدا ھاتنی بارستەیەک ھەوای شێدار و گەرمی دەریای سوور ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لە کاتەکانی ڕۆژدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و لە کاتەکانی شەودا کەش ناسەقامگیر دەبێت و بارانبارین بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ سەرەتا لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و پاشان سنووری پارێزگای ھەولێر دەست پێ دەکات لەگەڵ زیادبوونی خێرای با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لە نێوان 20 تا 40 کم/س، پلەکانی گەرماش بە ڕێژەی دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو،کاریگەریی ئەم ناسەقامگیرییە لە کاتەکانی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممەوە 30/11/2022 زیاتر دەبێت و سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە، بە ڕێژەی زیاتر سنووری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی بارانبارینی دەبێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورەتریشقە و لێزمەباران و بارینی تەرزە لە ھەندێ کات و ناوچەدا بە ڕێژەیەکی مامناوەند کاریگەریی لەسەر ناوچەکانی پارێزگای ھەولێر، سلێمانی، ھەڵەبجە، کەرکووک و ئیدارەی ڕاپەرین دەبێت بە شێوەی بارانی مامناوەندی بەردەوام لە ناوچە شاخاوییەکاندا و لە ناوچە نزمەکانیشدا بارانی پچڕ پچڕ کە ئەگەری چالاکبوونی ھەورەتریشقە و تاوەباران و بارینی تەرزە دەبێت، کاریگەری لەسەر ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان کەم دەبێتەوە بۆ بارانێکی کەم لە ھەندێ کاتدا، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژی سێشەممە بە ڕێژەی چوار هەتا پێنج پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با مامناوەند و چالاک دەبێت لە ئاراستەی باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لە نێوان ١٥ تا ٣٠کم/س.

ئه‌م شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه‌، بە گشتی کاریگەریی ئەم شەپۆلە تا بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 1/12/2022 لەسەر ناوچەکانمان بە لاوازی دەمێنێتەوە و دواتر کۆتایی دێت.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم