حەوت هەزار ڕووداوی هاتووچۆ لە عێراق تومار کراوە
(0) /
زایەڵە - لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی حەوت هەزار ڕووداوی هاتووچۆ لە عێراق تومار کراوە.
عەمید زیاد قەیسی، بەرپرسی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی لە بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە شەش هەزار و 878 ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراوە.
ناوبراو هۆکارەکانی گەرانداوە بۆ ناریکی لە شۆفێری و کوالیتی ئۆتۆمبێلەکان و ڕێگاوبانەکان،کە ئەگەر شۆفێر پابەند بێت بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و ئۆتۆمبێلەکەش مەرجەکانی سەلامەتی تێدابێت، و ڕێگاوبانەکانەکانیش گونجاوبن، ئەوا هیچ ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوونادات.
ئەوەشی وتوە، ئەگەر شۆفێر ئۆتۆمبێلەکە، بەخێرایی ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت و بە پەڕینەوەیەکی هەڵەدا تێپەڕێت و پابەند نەبێت بە رێنماییەکانی هاتوچۆ ، یان ئۆتۆمبێلەکەی لەژێر کاریگەری خەواڵوویی و سەرخۆشی و مادەی هۆشبەردا لێبخوڕێت، یان سەقاڵی شتی لاوەکی و مۆبایڵ بێت لەکاتی لێخوڕیندا،بەم جۆرەش دەبێتە هۆی ڕووداوی نەخوازراو.
روونیشیکردەوە کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە مەرجەکانی لێخورین و سەلامەتییان تێدا نییە زۆرتر رووبەرووی ڕووداوی هاتوچۆ دەبنەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: