کاردانەوەی ئێران بە بڕیاری جێگیربوونی هێزەکانی عێراقی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران هەرێم سنوور عێراق


Nov 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وتەبێژی وەزارەی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێشوازیی وڵاتەکەی لە بڕیاری جێگیربوونی هێزەکانی عێراقی فیدراڵ لە سنووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی، ئامادەیی تاران بۆ یارمەتیدان و هاوکاریی کردنی حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری جێگیرکردنی هێزەکانی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

وتیشی: پێشتر چەند کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لە نێوان تاران و بەغدا بەڕێوەچووە، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە خاکی عێراق و حکومەتی عێراق بەرپرسی پاراستنی سنورە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو وڵاتە.

ڕاشیگەیاند: هەواڵی ئەوەمان بیستووە کە حکومەتی عێراق بڕیاری داوە هێزەکانی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر بکات، هیوادارین ئەمە ڕوو بدات و ئێمە پێشوازیی لێدەکەین، ئەگەر حکومەتی عێراق پێویستی بە هاوکاری تەکنیکی هەبێت ئامادەیی ئەوەمان هەیە.