نوێترین زانیاری دەربارەی کردنەوەی بانکی رشید و رافدین لە هەرێم

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەرێم بانکی ڕەشید ڕافدین


Nov 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پەرلەمانتارێک لەڕێگای زایەڵە نوێترین زانیاری دەربارەی کردنەوەی بانکی رشید و رافدین لە هەرێم خستەڕوو.

 د. نەرمین معروف ئەندامی لیژنەی دارایی  لەپەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  بۆ دووبارە کردنەوەی لقەکانی بانکی رافدین و رشید لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کە لەدوای راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ هاوشێوەی سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی ناوەند لە هەرێم  کشانەوە.. لەماوەی رابردوو بەچەند نووسراوێک داوامان  لە بانکی ناوەند و رافدین و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ  کردووە بۆ دەربڕینی رەزامەندی .

ناوبراو وتیشی،  لەم  چوارچێوەیەشدا سەبارەت بە بانکی رافدین نوێترین نووسراوی ئاراستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا کردووە بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم .

ئەوەشی خستەڕوو ، سەبارەت بە بانکی رشید بەپێی نووسراوێکی بانکی ناوەند لەوەڵامی چەند پرسێارێکمان  پەیوەست بە سیاسەتی نەقدی و کەرتی بانکی،  ئاماژەیان داوە بەوەی  وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رەزامەندی سەرەتایی دەربڕیوە بۆ کردنەوەی لقەکانی ئەو بانکە لە شارەکانی هەرێم .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم