بانکی ڕافیدەین ڕێژەی قازانجی قەرزی پڕۆژە بچووکەکانی بە بڕی 25 ملیۆن دینار ڕاگەیاند

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ڕافیدەین قەرز


Nov 30, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بانکی ڕافیدەین ئەمرۆ چوارشەممە ڕێژەی قازانجی قەرزی پڕۆژە بچووکەکانی بە بڕی 25 ملیۆن دینار ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: ڕێژەی قازانج بۆ قەرزی بازرگانی بچووک بەبڕی 25 ملیۆن دینار بۆ خاوەنی دوکان و وۆرکشۆپ و پیشەکانی تر دەگاتە 6٪.
رونیشیكردەوە: ماوەی دانەوەی قەرزەکە 6 ساڵە و ئاماژەی بەوەشدا: كە داواکردنی قەرزی بازرگانی بچووک بۆ هاوڵاتیان لەڕێگەی لقەکانی بانکەوە لە بەغدا و پارێزگاکان دەكرێت.