دەستگیرکردنی 22 ئافرەت لە هەولێر
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنى 22 ئافرەتی راگەیاند، بەتۆمەتى فاڵچییەتی و سواڵکەری ولەشفرۆشى.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتى "ئەو 22 ئافرەتە لە پاڵ فاڵچیەتی و سواڵکەریی کاری لەشفرۆشیان ئەنجامدەدا".
باسى لەوەشکرد، نۆ لەو کەسانە دانیشتووى هەولێرن، شەشیان خەڵکی سوریان، سیانى دیکەشیان خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم، یەکێکیان ئێران، سیانی دیکەشیان خەڵکی موسڵن.
ئەو ئافرەتانەی دەستگیرکراون تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 55 ساڵیدایە.
تێبينيێك بنێرە: