حکومەت بۆ ناساناندی کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان، گرێبەست لەگەڵ ڕێکخراوێک دەکات کە بوونی نیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە حکومەت کۆمەڵکوژی کوردستان


Dec 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کاروان گەزنەیی ئەندامی  پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،  بە بەڵگە، حکومەت بۆ ناساناندی کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان، گرێبەست لەگەڵ ڕێکخراوێک دەکات، کە بوونی نیە.

وتیشی،   حکومەتی هەرێم لەگەڵ ڕێکخراوی (کەی جی لۆبی سێنتەر) گرێبەستێکی کردووە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی نێودەوڵەتی لەسەر کەیسی کۆمەڵ کوژییەکانی کوردستان؛ لەکاتێکدا ئەم ڕێکخراوە هەر بوونی نیە. ئەم بابەتە جگەلە سپیکردنەوەی پارە و پارە خواردن زیاتر شتێکی دیکە نیە. هەموو ڕێکارە پەرلەمانییەکانمان گرتووەتە بەر، و ئیتر ڕێکاری یاسایی دەگرینە بەر لەهەمبەر ئەو کەیسە.  بەڵگەی نوسراوەکەمان لایە.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم