وەزارەتی کشتوکاڵ قەرزی درێژخایەن دەدات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە قەرز کشتوکاڵ


Dec 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بەشێوەى قەرزی درێژخایه‌ن، ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران دابین دەکەن.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2022 رایگەیاند "بەشێوەى قەرزی درێژخایه‌ن، ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران دابیندەکرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "ئەم هەنگاوەی وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنى کارنامەى کابینەى نۆیەمە به مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردن و یارمه‌تیدانی جوتیاران، تاوەکو زیاتر په‌رە‌ به‌ كاره‌كانیان بده‌ن و نەوەک تەنها پێویستى ناوخۆیی بەرهەم بهێنن، بەڵکو هەناردەى دەرەوەى وڵاتیشى بکەن".