ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان  لەبارەی وانەبێژانەوە بۆزایەڵە دەدوێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە پەرلەمانی کوردستان سەرچنار ئەحمەد


Dec 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرچنار ئەحمەد ئەندامی  پێشووی  پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  چەند ساڵە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە نەیانتوانیوە کێشەوگرفتەکانی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەربکەن، ئەو یاسایەش کە لەپەرلەمان دەرچوو (یاسای پەروەردەو فێرکردن) ڕاستە کەیسی مامۆستایانی وانەبێژی بەیاسایی کرد بەڵام لەئاست داواکاری و چارەسەری گرفتەکانیاندا نەبوو، بۆیە جارێکیتر مامۆستایانی وانەبێژ پەنایان بردەوە بۆ شەقام و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن.

وتیشی، داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ ڕەوایە، پێویستە حکومەت و وەزارەتی پەروەردە لەئاستی بەرپرسیاریدابن بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان و چۆن سود لە خزمەت و پڕکردنەوەی میلاکیان وەردەگرن بەهەمان شێوەش مافەکانیان بدەن و مافی ئەوانیش تەنها داوای دامەزراندنە.

ئامادەکردنی-کامەران  کەریم