سوودەکانی  خواردنەوەی پەرداخێک ئاو پێش نان خواردنی بەیانیان

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ئاو لەشساغی تەندروستی


Dec 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە %70 ی جەستەی مرۆڤ ئاوە، هەر بۆیە خواردنەوەی ئاو پێویستە و پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەدەن پێش نان خواردنی بەیانیان پەرداخێک ئاو سوودی زۆرە بۆ جەستە و گرنگە و باشتر وایە ئەو ئاوەی دەخورێتەوە شلەتێن بێت.

سوودەکانیشی بریتین لە:

-یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندی کێش و رێگرە لە قەڵەوی و ناڕێکی جەستە.

-خواردنەوەی پەرداخێک ئاو لەبەیانیان و پێش نانخواردن جەستە لەوشکبوونەوە دەپارێزێت

-وادەکات بەدرێژایی رۆژەکە جەستەیەکی بەهێز و چالاکت هەبێت و لە تەمەڵی و سستی و بێتاقەتی دەتپارێزێت.

-مێشک زیاتر چالاک دەکات و وادەکات رۆژانە و فرمانەکانی بە باشی ئەنجام بدات.

-وەرگرتنی کالۆری بۆ جەستە کەمدەکاتەوە.

-یەکێکی دیکە لە سوودە گرنگەکانی ئەوەیە کە یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی ئەو ژەهرانەی لەجەستەدایە و ئەوەش بۆ تەندروستی مرۆڤ گرنگە.