بەدواداچوون بۆ موچەی ژنانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش دەکرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە نەرمین مەعروف ئێزدی هەرێم


Dec 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامی پەرلەمانی عێراق باسی لە هەوڵەکان لەپێناو  بەدواداچوون بۆ موچەی ژنانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش کرد.

د.نەرمین  مەعروف  ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،   بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ موچەی ژنانی رزگاربووانی دەستی تیرۆرستانی داعش ئەمرۆ  سەردانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵمان  کرد و چاوی کەوت بە وەزیری دارایی خاتوو طیف سامی. لە دیدارەکەدا باسی دوارێکارەکانی وەزارەتی دارایی کرا سەبارەت بە خەرجکردنی موچەی ئەو کەسانەی یاسای ( الناجيات الايزيديات رقم  ٨ لسنة ٢٠٢١ ) ئەیانگرێتەوە، کە لە یاسای ئاسایشی خۆراک بڕی ٢٥ ملیاری بۆ تەرخانکراوە.

وتیشی،  بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ مافی ئەو رزگاربووانە  لە ماوەی رابردوو چەند جارێک نووسراو و سەردانیی کردووە بۆ هەردوو وەزارەتی داریی و  وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی فیدڕاڵ، لە ئێستادا زۆربەی رێکارەکان تەواوبوون و لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچەکانیان بۆ خەرجدەکرێت .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم