زایەڵە - له‌ناو کۆمه‌ڵێک مامۆستای به‌ڕیزی زانکۆ‌دا که کێبڕکێمان بوو له‌سه‌ر وه‌رگرتنی سێ کورسی پارالێلی خوێندنی دکتۆرا له کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری - زانکۆی سلێمانی، له ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌دا من ئه‌و به‌خته‌م هه‌بوو ببمه خوێندکاری ئه‌و پله‌زانستیه باڵایه و دوو کورسیه‌که‌ی تر به‌چۆڵی مانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زۆر ڕاستگۆیانه ئاره‌زووم ده‌کرد دوو کورسیه خاڵییه‌که‌ی تریش پڕبکرایاته‌وه و دوو مامۆستای تر به‌ختی ده‌رچوونیان هه‌بوایه به‌لام نه ئاواته‌که‌ی ئه‌وان و نه ئاره‌زووه‌که‌ی منیش نه‌گه‌یشت به‌وه..بۆیه چه‌ند خۆشحاڵ بووم به ده‌رچوونی خۆم بۆ دکتۆرا، ئه‌وه‌نده‌ش خه‌فه‌تم خوارد بۆ ده‌رنه‌چوونی براده‌ره‌کانم به‌تایبه‌تیش یه‌کێکیان که کادرێکی زانستی وحیزبی زۆر دڵسۆزی ئه‌م گه‌له‌یه و به‌ختی ئه‌مجاره ڕێی پی نه‌دا ئه‌و سنووره تێپه‌ڕێنێت..ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم ، هیوادارم لێمی قبوڵکه‌ن که له‌م قۆناخه‌یاندا من ببمه نوێنه‌ریان و په‌یمانیان بده‌مێ که په‌یامی زانست و نیشتیمانپه‌روه‌رێتی راسته‌قینه‌ی زانکۆکاریی بگه‌یه‌نم به جیله گه‌نجه‌کانی گه‌له‌که‌م.
گه‌یشتنی من به خوێندنی دکتۆرا و به‌تایبه‌تیش له یه‌کێک له ڕشته هه‌ره قورسه‌کانی زانست که زانسته ئابووریه‌کانه، پاش چه‌نده‌ها ساڵی خه‌باتی شۆڕشگێڕیی و پێشمه‌رگانه وانه‌یه‌کی گرنگی به‌هێزیی ئیراده‌ی مرۆڤێکه که سه‌رسه‌ختانه قۆناخ دوای قۆناخ له‌گه‌ڵ کاروانی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگاکه‌ی دا ڕێگا ده‌بڕیت و له هیچ جومگه‌یه‌کی ته‌مه‌ندا ماندووبووون نازانێت.بۆیه نابێته خۆ هه‌ڵکێشان و قسه‌ی بێ مانا ، کاتێک له‌م په‌نده شیعره‌ی خۆمدا ئاماژه‌م داوه که ،هه‌رگیز مه‌ڵی من ، نه‌خۆش ، یان ماندووم،چونکه له‌مێشکا ئه‌وه سه‌ر ئه‌گرێ کاتێکیش ئه‌ڵێیت ،ئازا و بێده‌ردم، جه‌سته‌ت هه‌ر ته‌نها ئه‌وه وه‌رئه‌گرێ.
* ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان