بەغداد پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆساڵی 2015 و 2016 دەنێرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێم گەنم


Dec 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - حكومەتی عێراق، 151 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.

 ئەو پارەیەی دەنێردرێت شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمە و پارەی گەنمی ساڵی 2015ـیە.

 وەزیری بازرگانی دەڵێت، بەغداد پارەی گەنمی ساڵی 2016ـش دەنێرێت.

كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا لە بەغداد ڕایگەیاند، بەغداد بەڵێنی خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی بۆ ساڵانی 2015 و 2016 داوە و لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2023دا دانراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵانی 2015 و 2016 دەكەوێتە ساڵی داهاتوو، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق قسەمان كرد و دڵنیایی تەواو دراوە كە پارەكە لەنێو بودجەی 2023ی عێراق دابینكراوە.

 بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا و دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە، پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت. وەزیری بازرگانی دەڵێت، "ئەگەر بودجەش پەسەندنەكرێت پارەكە رەوانەدەكرێت.

 ئامادەکردنی- کامەران کەریم