ریستۆرانتی ئۆرانۆس دادەخرێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تەندروستی سلێمانی ریستۆرانت ئۆرانۆس


Dec 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ریستۆرانتی ئۆرانۆس لە گەڕەکی سەرچنار دادەخات.

فریا عوسمان، سەرۆکی لیژنەی دوی قائیمقامیەتی سلێمانی بە زایەڵەی ڕاگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان سەردانی ریستۆرانتی ئۆرانۆس_یان کردوە و پشکنینیان کردوە دەرکەوتوە کە شوێنەکە پابەندی هیچ یەکێک لە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن نابێت.

وتیشی، لەگەڵ هەبونی بڕێکی زۆر خۆڵ وخاشاک و خاوێن نەکردنەوەی شوێنەکان، بڕێکی زۆر خواردنی ماوەتەوە و بەنیازبوە بەسەر میوانەکانی شوێنەکەدا ساخیبکاتەوە.

یەکێک لەسەرپێچییەکانی ریستۆرانتی ئۆرانۆس بەهەڵە دانانی بۆری ئاوی ماڵانە بۆ بوتڵی غاز کە ئەمەش پێچەوانەی رێنمایی و مەرجەکانی سەلامەتییە و مەترسی بۆ شوێنەکە و ئوتێلەکەی سەروی ریستۆرانتەکە و ئەوکەسانە کاری تێدادەکەن دروست دەکات. هەروەها، نەبونی مۆڵەتی کارکردن یەکێکی دیکەیە لەسەرپێچییەکانی ریستۆرانتی ئۆرانۆس، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت تائەو کاتەی سەرجەم کەموکورتییەکانی چارەسەر دەکات. بۆ گه‌یاندنی سكاڵا یان هه‌ر زانیارییه‌ك به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، هاوڵاتیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ موبایلی (07708677777)بكه‌ .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم