ڕوونکردنەوەی بانکی ناوەندی سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دۆڵار بانکی ناوەندی عێراق ئابووری


Dec 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بانکی ناوەندیی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەى بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەرزبوونەوەکە بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە دروستکردنی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی کە لە ڕێگەیەوە بانکەکان داواکاری کڕیارەکانیان بەرز دەکەنەوە

بانکی ناوەندی عێراق لە ڕوونکردنەوەکەیدا (١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢) دەڵێت، پلاتفۆرمەکە پێویستی بە پێدانی زانیاری هەیە دەربارەی ئەو کڕیارانەی داوای گواستنەوە دەکەن، سودمەندان، بانکە پەیوەندیدارەکان

دەشڵێت، "یەدەگەکانمان و توانای دارایی دەوڵەت بە گشتی لە دۆخێکی نایابدایە و لە باشترین ئاستی خۆیدایە لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا". 

جەختیکردووەتەوە کە "دابینکردنی دراوی بیانی پەیوەندی بە سەرچاوەکانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە ڕێکارەکانی کارگێڕی و وردبینییەوە هەیە

بانکی ناوەندی دەشڵێت، "کۆمەڵێک ڕێوشوێنمان گرتووەتەبەر بۆ فراوانکردنی دابینکردنی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بۆ دابینکردنی خواستی خەڵک بۆ دۆلاری کاش".