بانکی ناوەندی عێراق لەسەرفرۆشتنی دۆلار بڕیارێکی گرنگ دەدات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە عێراق بانکی ناوەندی دۆڵار


Dec 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، کە فرۆشتنی دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینار ئاساییە و دەشڵێت، "راگرتنی حەواڵە و سەپاندنی مەرجی توند لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمەریکا و سنووردارکردنی حەواڵە، ناچارمان دەکات دراوی ناوخۆیی زیاتر چاپ بکەین.

ئیحسان یاسری راوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لەم دواییانەدا بانکی ناوەندی سەکۆیەکی نوێی بۆ مامەڵەکردن بە دراوی بیانییەوە دامەزراندووە لە رێگەیەوە بانکە مۆڵەتپێدراوەکان بە پێشکەشکردنی ناو و ناونیشانی چەند کەسێک لە کاتی نمایش کردنی دۆلار و دراوەکانی دیکە دەتوانن مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی دراوە جیهانییەکان بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، بانکی فیدڕاڵی ئەمریکی لەلای خۆیەوە چەند مەرجێکی توندی داناوە و پابەندیان دەکات بە نمایشکردنی لیستی دۆلاری فرۆشراو بە شێوەیەک ناوی ئەو کەس و لایانەنەی لەسەربێت لە سوودمەندن و ١٥ رۆژ چاوەڕیدەکرێت بۆ راگەیاندنی هەڵوێستی بانکی فیدڕالی ئەمریکا لە سەلامەتی کاروباری کڕینی دۆلار لەلایەنی داواکار و ئاڵوگۆری دراو لەوکاتەدا دوەستێت کە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بۆی دەربکەوێت ئەو کەسەی مامەڵەی لەگەڵ کراوە کەسێکی گومانلێکراوە یاخودە داواکراو.

ئەوەشی خستەڕوو، بانکی ناوەندی لە پرۆسەی زیادکردنی سێ لایەنی چاودێریە لەسەر کاروباری ئاڵوگۆری دۆلار ئەمەش لە پێناو وردەکاری لەبارەی ئاڕاستەی دۆلاری فرۆشراو لە دوای فرۆشتنی و دەڵین ئەوان ئەم رێکارانە جێبەجێدەکەن تاوەکو رێگر بن لە گەیشتنی دۆلار بەلایەنێکی نەخوازراوە و بەهۆی ئەمەشەوە بانکی ناوەندی عێراق توانای نمایشکردنی دۆلاری بەشێوەیەکی ئەو تۆ نییە و ئەمەش هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.

دەشڵێت، نرخی دۆلار زیاتر لە ١٥٠ هەزار دینار نرخێکی ئاسای و گونجاوە بەپێی ئەوانەی لە پێشوو باسکراون.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم