14 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر جێبەجێ دەكرێن

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پڕۆژە هەولێر ساسان عەونی


Dec 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (502,934,000) دینار، بۆ جێبەجێكردنی 14 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری پەرەپێدانی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ لەگەڵ سێكتەری شارەوانی لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری، گومەی پرۆژەكانیش لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە و بەپێی پلانی ساڵی 2022 خەرج دەكرێت.

بەشێكی پرۆژەكان پێكهاتوون لە نۆژەنكردنەوەی شەقام و دروستكردنی كابینە لە پرۆژەی ئیفراز3 و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ڕۆشنبیری، گۆڕینی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی 92/ بەرانبەر پاركی قوتابیان و دانانی تۆڕی ئاو و بەستانی لەگەڵ بیر لە باغمرە شەهاب لە دارەتوو، درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی بەختیاری و گەڕەكی كوێستان و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ بیرەكانی هاوكاری و زیلان، قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە كەسنەزان و نۆژەنكردنەوەی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی باكوور، لەگەڵ گۆڕین و دابەزینی تۆڕی لە دارەتوو و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی 5ی حەسارۆك، لەگەڵ چەند پرۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاری.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم