عێراق ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروستدەکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کارەبایی عێراق


Dec 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئەم قۆناغەی ئێستادا تیشک دەخەنە سەر کۆکردنەوەی سەرجەم ئۆتۆمبێل و کەرەستە و میکانیزمە تایبەتمەندەکان و دوای تەواوبوونی ئەم قۆناغە، دەکرێت بچێتە بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێلی عێراقی.

ئەوەش هاتووە، بابەتەکە مەحاڵ نییە، بەڵام جێبەجێکردنی قورسە، چونکە ئەو بابەتە پێویستی بە پاڵپشتی دەوڵەت هەیە، بە تەرخانکردنی بودجەیەکی زۆر، و گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی تایبەتمەند لە بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێل، وەک کۆمپانیاکانی دیزاین .

باس لەوەشكراوە،  كە دەتوانن لە ئایندەیەکی نزیکدا، وەک هەنگاوی یەکەم، بچێتە بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی عێراقی بە نرخێکی کەم، بە ئەو پێیەی پێویستی بە بودجەیەکی گەورە نییە بە بەراورد بە ئۆتۆمبێلی سوتەمەنی، و ئەویش بە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان ، بە ئەو پێیەی لەم حاڵەتەدا بە پێشەنگێکی عێراقی دادەنرێت چونکە لە ئێستادا جیهان بەرەو پشت بەستن بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەڕوات بەهۆی کەمی تێچونەکانیان و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سوتەمەنی و پاراستنی ژینگە.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم