زیاتر له‌ ٢ تۆن و 500 كیلۆگرام هه‌نگوین و كاكڵه‌ گوێز لە سلێمانی له‌ناوبرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەنگوین کاکڵە سلێمانی توندروستی


Dec 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له‌ دو تۆن و (500) كیلۆگرام هه‌نگوین و كاكڵه‌ گوێز له‌ناو ده‌بات.

ئه‌مڕۆ  له‌ راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا ئاماژه‌به‌وه‌ كراوه‌، له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و پشكنیینه‌كانیان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نییه‌ خراپانه‌ی شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین‌، لیژنه‌ی له‌ناوبردن به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی زیاتر له‌ دو تۆن و (500) كیلۆگرام هەنگوین، کاکڵە گوێز، خورما، شیلەی گەنمەشامی، ئاوی بەڕاد و رۆنی ئوتومبێل_ی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبردوه‌.

بۆ گه‌یاندنی سكاڵا یان هه‌ر زانیارییه‌ك به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، هاوڵاتیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ موبایلی (07708677777)بكه‌ن.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم