پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە ئەودەنگۆیانە ڕەد دەکاتەوە باس لەبوونی مەترسی لەسەر 400ملیاردینارەکەی بەغدادەکەن

(0) / / گفتگو / زایەڵە بەغدا موچە


Dec 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق ئەودەنگۆیانە ڕەد دەکاتەوە باس لەبوونی مەترسی لەسەر 400ملیاردینارەکەی بەغدا دەکەن.

داراسێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  ئەم لەبەرامبەر ناردنی ٤٠٠ ملی ئەمساڵی فەرمابەرانی هەرێم، س، پێشتریش لەسەر ٢٠٠ ملیار دینارەکە، کە بۆ هەرێم دەنێردرا سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار کرابوو، بەڵام دادگاکە وا بڕیاری دا کە وەک چۆن حکومەتی عێراق یاساییە بوودجە بۆ پارێزگایەک بنێرێت ئاواش یاساییە بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت، "بۆیە هیچ مەترسییەک لەسەر ئەو ٤٠٠ ملیار دینارە نییە.

وتیشی،  لیکتێگەیشتنێک هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا، بێگومان پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دیاری دەکرێت .

 ڕونیشیکردەوە، بەڵام بە پێی ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو بڕوا ناکەم جێبەجێ بکرێت، چونکە حکومەتی هەرێم ئامادەی ڕادەستکردنی نەوت و جێبەجێکردنی مەرجەکانی بەغدا نییە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم