نزیكەی 80 ملیۆن دینار بۆ ڕووپێوی و دیزاینی زەوییەكانی كەرك یەك لە هەولێر خەرج دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کەرک هەولێر پڕۆژە خزمەتگوزاری کوردستان


Dec 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕی نزیكەی 80 ملیۆن دینار بۆ ڕووپێوی و دیزاینی زەوییەكانی كەرك یەك لە هەولێر خەرج دەكرێت.

وەزارەتی  شارەوانی  ڕایگەیاند،  بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی پرۆژەی كاری ڕووپێوی و دیزاینكردنی شەقامی زەوییەكانی كەرك/1 لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دووی هەولێر، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (79،695،000)دینار درا.

ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە و بەپێی ڕێنماییەكانی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت. جگە لەو گوژمەیە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی گوژمەی تر بۆ جێبەجێكردنی چەندین پرۆژە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم