په‌رله‌مانی توركیا مافی ئه‌ندامێتی له‌ "سه‌مرا گوزه‌ل" په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ سه‌نده‌وه‌

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا کوردستان پەکەکە


Dec 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - په‌رله‌مانی توركیا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ مافی ئه‌ندامێتی له‌ په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌ سه‌نده‌وه‌، كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن دادگای توركیاوه‌ تۆمه‌تی پشتیوانیكردنی له‌ تیرۆر ئاراسته‌كراو و له‌مانگی ئه‌یلوولی رابردووه‌وه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

په‌رله‌مانی توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)،  به‌ ده‌نگی 330 په‌رله‌مانتار مافی ئه‌ندامێتی له‌ "سه‌مرا گوزه‌ل"ـی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی سه‌نده‌وه‌ به‌ بیناووی نه‌هاتن بۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان.

رۆژی (4ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، دادگای توركیا تۆمه‌تی "پشتیوانیكردن له‌ تیرۆر"ـی ئاراسته‌ی سه‌مرا گوزه‌ل كرد و دواتریش له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په‌ ده‌ستگیركرا و له‌وكاته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ره‌.

سه‌مرا گوزه‌ل، له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا له‌ شاری دیاربه‌كر، له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په‌ توانی كورسییه‌كی په‌رله‌مانی توركیا بباته‌وه‌ و ببێته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا.

پێشتریش، له‌ مانگی ئادار/مارسی ئه‌مساڵدا، په‌رله‌مانی توركیا پارێزبه‌ندی یاسایی له‌سه‌ر سه‌مرا گوزه‌ل هه‌ڵگرت بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی كۆنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه‌.