مەترسییەکانی گەرمبوونی لەڕادەبەدەری زەوین

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە گەرمبوون زەوین کشتوکاڵ خۆرک


Dec 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – گەرمبوونی زەوین تا ساڵی ٢٠٤٥ زۆربەی لە وڵاتەکانی جیهان دەخاتە مەترسییەوە  و ئەم ڕووداوە نزیکەی ٧٠ ٪ لە وڵاتە وەبەرهێنەرەکانی ماکی خۆراکی لەبەردەگرێت. بە پێی لێکۆلینەوەکان ٦٤ وڵات و هەروەها گەورە وڵاتانی چین و بڕازیل و وڵاتەیەکگرتووکانی ئەمریکایش کە ٧١٪ ماکی خۆراکی جیهان لەم وڵاتانەدا وەبەردێت بەر ئەم مەترسییە ئەکەون.

زیادبوونی گەرما دەبێتە هۆی وشکبوونی بەرهەمگەلی کشت و کاڵ و ئەگەر ئەم ڕەوتە درێژەی هەبێت، هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ هەموو جیهان و بەتایبەت ئەو وڵاتانەی کە وەبەرهێنەری ماکی خۆراکی جیهانن.

لێکۆڵینەوەکان ئاشکرای کردووە ڕەوتی گەرم بوونی جیهان بەم شێوازە و بگرە زیاتریش تا ساڵەکانی ٢٠٤٥ درێژەی هەیە و ئەم ڕووداوەش کاریگەری لەسەر زەوینی کشت و کاڵ و هەروەها جووتیارانی هەموو جیهانە.

بە پێ ئەم لێکدانەوە جگە لە وڵاتانی ناوبراو وڵاتی هێندستان کە ١٢٪ ماکی خۆراکی جیهان وەبەردێنێت و وڵاتی تایلەند و ڤیتنام کە وەبەرهێنەری برنجی جیهانن بەر ئەم مەترسییە ئەکەون.