تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی کرد
(0) /
زایەڵە - بەتۆمەتی كوشتنی كەسێك و بریندارکردنی كەسێكی دیكە، تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی 17ی12ی 2022 لە گوندی گەورەدێ لە قەزای ماوەت بەهۆی ڕوداوێكی تەقەكردنەوە كەسێك كوژراو كەسێكی تر بریندار بوو و تۆمەتباری ڕوداوەكە هەڵات .
هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد.
لەئێستادا تۆمەتبار (ك ، ر ، م لەدایكبووی 1989 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەلەگەڵیدا بەردەوامە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: