بڕیاری نوێ‌ لەبارەی فرۆشتنی دۆلار

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دۆڵار ئابوری


Dec 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هەردوو بانكی رافدەین و رەشید رایانگەیاند كە لە رۆژی شەممەوە دەست بە فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان دەكەن بەهەمان نرخی بانكی ناوەندی و بۆ هەر 100 دۆلار بڕی 146 هەزار و 500 دینار وەردەگرن.

بانكی رافدەین لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عیراق، سەبارەت بەفرۆشتنی دۆلار، لەڕۆژی شەممەوە دەست بە فرۆشتنی دراوی بیانی و بەتایبەت دۆلار دەكەن، ئەو دراوەش دەفرۆشرێتە ئەو كەسانەی كە بەنیازی گەشتكردنن بۆ دەرەوەی وڵات.

ئاماژە بەوەش دراوە؛ هەر هاوڵاتیەكیش دەتوانێت بڕی 10 هەزار دۆلار بكڕێت، بەمەرجێك كڕیار دەبێت ماستەركارتی بانكی رافدەینی هەبێت، ئەوەشی روونكردۆتەوە، فرۆشتنی دۆلار بەهەمان نرخی بانكی ناوەندی دەبێت، واتە بۆ هەر 100 دۆلار بڕی 146 هەزار و 500 دینار وەردەگیرێت.