نوسەرێک بۆ زایەڵە: سه‌ت له سه‌ت ده‌ستی ئاردۆگان و ئاكه‌په و فاشیزمی توركی لە ڕووداوەکەی پاریس هەیە
(0) /
زایەڵە - له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج نوسەر بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه 69ساڵه فه‌ڕه‌نسیه وه‌ك رقێكی كه‌سیش ئه‌وه‌ی كردبێت ، سه‌ت له سه‌ت ده‌ستی ئاردۆگان و ئاكه‌په‌و فاشیزمی توركی تیایه.
وتیشی: ئه‌و پیاوه خۆ له خۆیه‌وه له ناو ناوچه‌یه‌كی هه‌مه ڕه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیدا ئه‌وه خێره ته‌نها كورد و ناوه‌ندی ئه‌حمه‌د كایه به ئامانج ده‌گرێت، له ئه‌وروپا تورك رۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێ له‌وه‌ی كورد ناشرین بكات و وه‌ك تیرۆریست نیشانیان بدات، كێ ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌كێك نیه له‌و له خشته براوانه.
ڕاشیگەیاند: نابێت ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی له‌و ڕوه‌وه كه‌مته‌رخه‌من، له پاراستنی ره‌وه‌ندی كوردی له بكوژانی تورك . شه‌هید كردنی سێ ئازادیخواز‌و سڤیلی كورد دوای ده‌ساڵ له شه‌هید كردنی ساكینه‌و هاوڕێكانی ، به ئێمه ده‌ڵێت كورد له هیچ كوێی ئه‌م سه‌رزه‌مینه پارێزراو نیه ، وه‌ك چۆن له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ئامه‌دو كه‌ركوك و كۆبانێ پارێزراو نیه ، ئاوا له پاریس و به‌رلین و ئۆسلۆش پارێزراو نیه .
جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە؛ ده‌وڵه‌تی ئاكه‌په به‌ربووه‌ته وێزه‌ی كورد‌و ئه‌وروپاو ناتۆش ملیان بۆ خه‌واندوه ، ئه‌گه‌ر ماكرۆن و فه‌ڕه‌نسا له‌م پرسه بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن کەهیوادارم وانەکەن و ماکرۆنیش نەیشاردەوە بەئامانجگرتنی کوردە، ئه‌وه هیچ قسه هه‌ڵناگرێت، شه‌ریكیش نه‌بن خه‌ریكن .
وتیشی؛ له ماوه‌ی رابردوو مانگێك له ئه‌وروپا بووم، قسه كردن له سه‌ر ئه‌و مانگه بابه‌تێكی تر ده‌بێت، به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ك ئێستا ره‌وه‌ندی كوردیم به پرش و بڵاوی و بێخاوه‌ن نه‌بینی، به نزیكی له زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كان و له زۆرێك له شاره‌كانی تر كورد هه‌یه ، ئه‌م كوردانه نه‌ك له خه‌می یه‌كدا نین ، ته‌نانه‌ت له‌و ناوه‌ندو رێكخراوه پڕكه‌م و كوڕیانه‌ش كه‌هه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی له یه‌كتر ده‌خوێنن، ئه‌وه‌نده له خه‌می پێكه‌وه‌یدا نین، كه‌س نیه كورد كۆبكاته‌وه، حزبایه‌تی و ململانێی حزبی ورد‌و خاشی كردون ، ئه‌وانه‌ش كه حزبایه‌تی ناكه‌ن، خه‌ریكی كار‌و كه‌سابه‌تی سه‌ركزانه‌ی خۆیانن و كورد تارو ماربێت گوێیان لێنیه، ئێستا له هه‌ركات زیاتر ده‌بێت كورد یه‌كگرتوو بن ،ئه‌م روداوه له به‌رده‌م ساڵی 2023دا پێمان ده‌ڵێت پێویسته ساڵی داهاتوو بكه‌ینه ساڵی پێكه‌وه‌یی كورد له تاراوگه .ئه‌م كوشت و بڕه به به‌رنامه‌و سیاسیشه، نه‌ك روداوێكی ئاسای " ئه‌ڤین و میرپه‌روه‌رو ئه‌بدولڕه‌حمان كزل "سیاسی و شۆڕشگێڕ‌و هونه‌رمه‌ندن ، شوێنه‌كه‌ش به‌ناوی هونه‌رمه‌ندێكی تارێنراوی ده‌ستی فاشیزمه‌وه‌یه، كه‌واته ده‌بێت تێبگه‌ین، كۆی پرسه‌كه گرێدراوی به‌رنامه‌و ئه‌جندای تره .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: