زایەڵە ـــ ژنە وەرزشوانێکی ئێرانی لە کێبەرکێ جامی جیهانی خلیسکاندا پلەی سی و هەشتمی وەدەست هێناوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی فیدراسیونی خلیسکان و سەرجەم وەرزشە زستانییەکان (سەمانە بەیرامی باهێر) یەکەمین ژنی ئێرانییە کە سەرپشکی پێویستی وەدەست هێناوە بۆ بەشداری کردن لە کێبەرکێ جامی جیهانی خلیسکان بیاوان پێویدا.
ئەم ژنە وەرزشوانە دوێنێ بەشداری کێبەرکێ(خێرایی) جامی جیهانی خلیسکان لە وڵاتی سوئیسدا بوو و پلەی سی و هەشتمی بەدەست هێنا و لە مێژووی خلیسکانی ئێراندا ئەمە یەکەمین جارە ئافرەتێکی ئێرانی لە کێبەرکێ جامی جیهانی خلیسکاندا بەشداری دەکات.
ناوبراو لە ئولەمپیکی پیونگ چانگدا لەگەڵ ئەو کەسەی کە پلەی یەکەمی وەدەست هێنا جیاوازییان تەنیا یەک خولەک و سی و نە چرکەسات بوو بەڵام ئەمجارە و لەم کێبەرکێیەدا سەمانە توانیویە ئەو جیاوازی بکاتە 54 چرکەسات.