دۆزینەوەی دوو هەسارە لە نزیکی گۆی زەوینەوە کە قابیل بە نیشتەجێبوونە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هەسارە هەمەڕەنگ زانست


Dec 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هەسارەناسان دوو هەسارەیان دۆزیوەتەوە کە زۆر لە گۆی زەوین دەچن و ئێستاکە دەوری هەسارەیەکی بچووکی سوور دەخولێنەوە و مەودایان تا 16 ساڵی نووری دەگات.

توێژەرانی ڕێکخراوەی IAC ی ئیسپانیا دوو هەسارەیان دۆزیوەتەوە کە شێوازیان زۆر لە گۆی زەوین دەچێ. ئالخاندرۆ سۆئارز یەکێک لە توێژەرانی ئەم لێکۆڵینەوە لەمبارەوە دەڵێت: جیهان دەیەوێت هەسارەگەلێکمان پیشان بدات کەوا زۆر لە هەسارەی زەوین دەچن و تاکوو ئێستاش حەوت هەسارە لە نیزیکەی کۆمەڵەی خۆرەوە بینراوە کە هەموویان شێوازیان وەکوو زەوین وایە.

دوو هەسارەی دۆزراوە بە نێوەکانی  GJ1002b   و GJ1002c چونکە لە کەمەربەندی حەیات جێگیرن ئەگەری هەبوونی ئاویان لەسەرە. بە هۆی گرینگی هەبوونی ئاو لەو جۆرە هەسارانەدا، توێژەران زۆرتر توێژینەوەی لەسەر دەکەن.

بینینی ئەم دوو هەسارە بە پێی گەورە ئاسماندۆزی شیلی و ئاسماندۆزی کالار ئالتۆی ئیسپانیا بەڕێوە چوو. هەسارەناسان لەو هەوڵەدان لە داهاتوودا ئەتمۆسفێری ئەم دوو هەسارە خەنە بەر لێکدانەوە.