زیان بەکێڵگە پەلەوریەکان گەیشتووە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کێڵگە پەلەوەر


Dec 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە ساڵی 2022 بە بەهای 150 ملیار دینار زیان بەر کێڵگە پەلەوەرییەکان کەوتووە.

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایگەیاند، لە ساڵی 2022 دا بە تێکڕا بە بەهای  زیاتر لە 150 ملیار دینار زیانمان بەرکەوتووە.

 نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ساڵی 2022  زیانێکی زۆر بەر کێڵگە پەلەوەرییەکان کەوتووە، هەرچەندە ئێمە زۆر لەوە زیاتر زیانمان کردوە بەڵام ئەگەر وەک خەمڵاندنێک بیکەین دا ئەگەر لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار هۆڵ مریشک فرۆشرابێت و لە هەر هۆڵێک بە بەهای 50 ملیۆن دینار زیانی بەرکەوتبێت ئەوا بە بەهای 150 ملیار دینار زیانمان بەرکەوتووە .

 وتیشی،  حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت غاز و گازمان بۆ دابینبکات، ناکرێت ئێمە ئاسایشی خۆراک رابگرین و حکومەت لە دوورەوە بە دووربین سەیرمان بکات.

ڕونیشیکردەوە ،لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان هەزار و 300 کێڵگەی پەلەوەرییمان هەیە،ساڵانە 200 هەزار تۆن مریشک بەرهەمدەهێنین، لە کاتێکدا پێویستمان بە 60 هەزار تۆنە .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم