​ئەگەری پێدانی مووچە بە دۆلار

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە دۆڵار عێراق کوردستان


Dec 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عودەی عەبدولهادی كەسایەتی سیاسی عێراقی و بەشدار لە پرۆسەی حكوومڕانی عێراقدا رایگەیاند، كە پێدانی %20ی موچەی فەرمانبەران بە دۆلار و  حیسابكردنی نرخەكەی بە نرخی بانكی ناوەندی یەكێكە لە ئەگەرەكان كە لە هەفتەی ئایندە رەنگە پێشنیار بكرێ بۆ حكوومەت. 
لە درێژەی قسەكانیدا ئەو سەركردە عەرەبییە لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا عێراقییەكان رایگەیاندووە ،کە بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراقدا بووەتە مایەی نیگەرانی هاووڵاتیان ئەمەیش بەهۆكاری ئەوەی كە راستەوخۆ كاری كردووەتە سەر گرانی بازاڕ. 
زیاتر ئەوەیشی گوتووە كە كۆمەڵێك بیرۆكە بۆ دابەزاندنەوەی نرخی دۆلار هەیە، یەكێك لەوانە بریتییە لەوەی كە %20 بۆ %25ی مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار بدرێت و نرخەكەیشی بە نرخی بانكی ناوەندی عێراقی لەسەریان حیساب بكرێت.
بەپێی قسەی "عودەی عەبدولهادی" ئەم هەنگاوە راستەوخۆ دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕەكان بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆری هاوڵاتییانی عێراقی مووچەخۆرن و بەمەیش نرخەكەی دەگەڕێتەوە دۆخی جارانی.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم