سودەکانی گۆشتی قاز

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە گۆشت قاز


Dec 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د.کامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش چونکە دەوڵەمەندە بە زینک و ماددە دژه ئۆکسانەکانی تر.چارەسەری کەمی ئاسن و کەمخوێنی و خۆپاراستن لێیان بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسن و ڤیتامین B12 و پێکهاتووەکە سەرەکیەکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن .بەهێزکردنی تەندروستی دڵ چونکە بڕێکی باش لە ئومێگا سێ و ئومێگا شەشی تێدایە .

وتیشی، سودی هەیە بۆ بەهێزکردنی و بنیادنانی ماسولکەکانی جەستە و ڕێگریکردن لە پوکانەوەی ماسولکەکان و بەهێزکردنی تەندروستی ئێسك و جومگەکان .چارەسەر و خۆپاراستن له بێهێزی و هیلاکی بەردەوام .بەهێزکردنی یادەوەری و چالاککردنی کۆئەندامی مێشک ودەمار . باشتر کارکردنی کۆئەندامی هەرس .خۆراکێکی بە سووده بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپە و خانمانی شیردەر.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم