بێ کەڵکوەرگرتن لە دەوا گوشاری خوێن دابەزێنە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە گوشاری خوێن پەستانی خوێن وەرزش


Dec 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کاریگەری پیاسەکردن لەسەر دابەزینی گوشاری خوێن وەکوو بەکارهێنانی دەوای تایبەت بەو نەخۆشینە وایە و هەروەها دانەنیشتن و هات و چۆ کردن تا ڕادەیەک یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەو نەخۆشینە.

ئاکامی ئەم لێکۆڵینەوە ئاشکرای کردووە هەستانە سەرپێ و هات و چۆی جاربەجار و چالاکی لەکاتی دوانیوەڕۆدا هەر وەکوو وەرزشی بەیانیان بۆ ژنان بەکەڵک و سوودە.

مایکل ڤیل سەرۆکی توێژەرانی ئەم لێکۆڵینەوەیە لەمبارەوە دەڵێت: بەشێوازێکی نەریتی کاریگەریەکانی وەرزش و چالاکی و کاریگەریە نەرێنییەکانی ناچالاکی و تەمبەڵی لەسەر گوشاری خوێن، هەرکامەیان بەشێوازێکی جیاواز خراونەتە بەر لێکۆڵینەوە و لەبەر ئەوەی وامان کرد تاکوو تێبگەین کاریگەری تێکەڵاوی ئەم دوو هەڵسووکەوتە چۆناوچۆنە.

ئەم لێکۆڵینەوەیە لەسەر 67 کەسی تەمەن 55 تا 80 ساڵان کە هەموویان تووشی قەڵەوی و گوشاری خوێنن بەڕێوەچوو. ئاکامی لێکۆڵینەوەکە پیشانی داوە گوشاری خوێنی سیستۆلیک و دییاستۆلیک هەردووکیان لەو کەسانەدا بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش دابەزیوە.

ناوبراو وتیشی کاریگەری وەرزش لەسەر دابەزینی گوشاری خوێنی سیستولیک هەم بۆ ژنان و هەمیش بۆ پیاوان ڕێک وەکوو بەکارهێنانی دەوای دژە گوشاری خوێنە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری مەرگ بە هۆی جەڵتەلێدان یان نەخۆشینەکانی دڵ و دەمارەوە.