زۆرترین ئاو لە نێو بەردەکانی سەر  مانگدا بوونی هەیە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ئاو مانگ ئەستێرە کەشناسی ئەستێرەناسی


Dec 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ توێژەرانی خەڵکی وڵاتی چین بە لێکدانەوەی بەردەکانی سەر ئەستێرەی مانگ ڕایانگەیاندووە ئەنازەی ئاوێک کە لەنێو ئەم بەردانەدا بوونی هەیە زۆر زیاترە لەو شتەی کە پێشتر بیری لێ دەکرایەوە.

بەشی زۆری ئەم ئاوەش لە هەتاوەوە وەرگیراوە.

لەم ڕاگەیاندراوەدا بەوەش ئاماژە کراوە لێکۆڵەری چینی لە ساڵی 2020ی زایینیدا سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی 1.73 کیلوگرەم بەردی سەر ئەستێرەی مانگ بۆ زەوین. هەروەها ئەم لێکۆڵەرە بۆ یەکەمجار توانیویەتی هەواڵ لە هەبوونی ئاو لەسەر ئەستێرەی مانگ بدات.

بە پێی توێژینەوەی لێزانان ئەنازەی ئاوێ کە لەوێدا بوونی هەیە نزیکەی 170 گرەم لەهەر 1000 کیلوگرەمدایە و ئەمە هەمان (هیدروکسیلە) کە لەبواری کیمیاییەوە پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ ئاودا.

لێکدانەوەی هەموو ئەو نموونانە کە (چانگ ای 5) کۆی کردبووەوە ئاشکرای کردووە لە ڕابردوودا ئەنازەی ئاو لەئاستی مانگدا نزیکەی 6000 بە ملیۆن بووە.

لەو شوێنەدا ماکی کانزایی پڕاوپڕ لە هیدرۆژێن بوونی هەیە و ڕادەی هیدرۆژێنی قورس زۆر کەمە.