پووکبوونەوەی ئێسقان لە ژنان زۆرترە لە پیاوان

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە تەندروستی ژنان پیاوان ئێسقان


Dec 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – بە پێی بەراوەردی جیهانی لە هەر چرکەساتێکدا یەکدانە شکاندنی ئێسقان و لە ڕۆژدا نزیکەی ٢٥٠٠٠ جۆر شکاندنی ئێسقان ڕووئەدات کە ئەم ڕەقەمە لە یەک ساڵدا تا نزیکەی ٩ ملیون دەگات.

بە پێی ئەم بەراوەردە لە هەر سێ ئافرەتی تەمەن ژوور ٥٠ ساڵ و هەر پێنج پیاوی تەمەن ژوور ٥٠ ساڵان یەککەس بە هۆی پووک و بەتاڵبوونەوەی ئێسقانەوە تووشی شکاندنی ئێسقان دەبن.

بەرپرسی ئیدارەی کۆنتڕۆڵی نەخۆشینگەلی ماسوولەیی و ئێسقانی وەزارەتی تەندروستی لەمبارەوە ڕایگەیاندووە نەخۆشینی پووکبوونەوەی ئێسقان جۆرێک نەخۆشینی درێژخایەنی ئێسقانە کە نەخۆشینی بێدەنگ و خامۆشیشی پێدەڵێن، لەم نەخۆشینەدا چڕوپڕی ئێسقان هێواش هێواش لەناودەچێت و کاریگەری نەرینی لەسەر شانەی ئێسقان دادەنێت و لەناوی دەبات.

ناوبراو وتیشی لە ئافرەتانی تەمەن ژوور ٤٥ ساڵدا ڕادەی ئەوانەی کە بەهۆی شکاندن و بەگشتی کێشەگەلی ئێسقانەوە لە نەخۆشخانە بانەجێ دەبن زۆر زیاترە لەو ئافرەتانەی کە بە هۆی جەڵتەی دڵ و نەخۆشینی شەکرە و یاخود شێرپەنجەی مەمکەوە لە خەستەخانەکان دەمێننەوە.

لەم ڕاگەیاندرەدا بەوەش ئاماژە کراوە کە بە هۆی زیاد بوونەوەی بەساڵاچووان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان نەخۆشینی ئستئۆپرۆز و پەرەسەندنی شکانی ئێسقان ڕوو لە زیادبوون دەکات.