لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار ڕوونکردنەوە دەدرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە موچە عێراق دۆڵار دراو ئابووری بارزانی کوردستان


Dec 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عودەی عەبدولهادی، كەسایەتیی سیاسیی عێراقی رایگەیاند،پێدانی %20ی مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار و ئەژمارکردنی نرخەكەی بە نرخی بانكی ناوەندی، یەكێكە لە ئەگەرەكان، كە لە هەفتەی ئایندە رەنگە پێشنیار بكرێ بۆ حكوومەت.

عودەی عەبدولهادی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە راستەوخۆ دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕەكان، بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆری هاووڵاتییانی عێراقی مووچەخۆرن و بەمەیش نرخەكەی دەگەڕێتەوە دۆخی جارانی.

هاوکات د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند،لە ڕووی یاسایی و ژمێریارییەوە نابێت مووچە لەبری دینار بە دۆلار بدرێت، چونکە خەرجیی بە دینارە، جگە لەوەی دینار بە یاسا دراوی نیشتمانیی عێراقە و بەدۆلاربوونی ئابووری لە عێراقدا دیفاکتۆیە، بەڵام فەرمی نییە.

وتیشی، لە ماددە 3ی یاسای بانکی ناوەندیی عێراق ئەوە هاتووە، کە یەکەی نەختینەی نیشتمانیی دراوی عێراق دینارە، بۆیە هەر پێشنیازێکی لەمجۆرە بێتە پەرلەمانیش کاری پێ ناکرێت.

ڕاشیگەیاند، چارەسەری دیکە هەیە، تاوەکوو دۆلار دابەزێت و دینار بەهای بۆ بگەڕێتەوە.

بە بڕوای شارەزایانی ئابووری، داھاتی عێراق، کە داهاتی نەوتە، بۆ خۆی دۆلارە و دەبێت لە دراوی بیانییەوە بۆ دراوی عێراقی بگۆڕدرێت، ئەوەش نەگونجاوە و كاتی زۆر دەخایەنێت.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، كۆمەڵێك بیرۆكە بۆ دابەزاندنەوەی نرخی دۆلار هەیە، یەكێك لەوانە بریتییە لەوەی، كە %20 بۆ %25ی مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار بدرێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم