هاوڵاتیەک  بەکوژراوی دۆزرایەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کوشتن کۆمەڵایەتی


Dec 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند،کەمێک پێش ئێستا هێزەکانمان ئاگادارکران بە بوونی تەرمێک لە قەڵادزێ لە نزیک شەقامی 60 مەتری، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، دەرکەوت هاوڵاتیەک بەناوی ( ئـ . ر .ٲ ) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 1973، کوژراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌،  دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و توێکاری بۆ تەرمەکە دەرکەوت شوێنەواری 5 فیشەکی چەکی جۆری کڵاشینکۆف بەسەر جەستەیەوە هەیەو تیمی بەڵگەکانی تاوانی پشدەریش لە شوێنی ڕووداوەکە ژمارەیەک قاوەنی کڵاشینکۆفیان دۆزیوەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ڕێوشوێنی یاسایی لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو، بە وتەی کوڕی تاوانلێکراو باوکی کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و ناشزانن کێ کوشتوویەتی.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم