یەکێتی بانکەکانی عێڕاق : حکومەت چەند هەنگاوێکی پەیڕەوکردووە بۆ ڕاگرتنی نرخی دۆلار

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بانک عێراق دۆلار دراو


Dec 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یەکێتی بانکەکانی عێڕاق ڕایگەیاند کە چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ دانانی سنوورێک بۆبەرزبوونەوەی دۆلار.

لە بەیاننامەی یەکێتی بانکەکانی عێراقدا هاتووە؛ چاودێری ڕەوشی بەرزبوونەوەی دۆلار دەکات و جەختیشی لەوە کردەوە کە هۆکاری بەرزبوونەوەکە لە گۆڕینی دەروازەی خەرجکردنی دۆلارلەبانکی ناوەندیەوە سەریهەڵداوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەکردکە حکومەتی عێڕاقی چەند ڕێکارکی گرتووەتەبەر کە پەیوەستە بە شێوازی وەرگرتنی پسولەی گومرکی و پسولەی باجوەرگرتن لە دەروازەسنووریەکان بۆئەوەی بازرگانەکان ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بانکەکاندا بکەن.

هەروەها یەکێتی بانکەکان پشتیوانی لەسەرجەم ڕێکارەکانی سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی دۆلار دەکات لەلایەن حکومەتەوە، بەیاننامەکە ئەوەشی ڕوونکردەوەکە پێویستە ڕاگەیاندن ڕۆڵ بگێڕێت لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەمبارەیەوە و تەنها هەواڵە ڕاستەکان بڵاوبکەنەوە کە متمانەیی بەدراوی عێڕاقی پتەودەکەن.