دادگەری بنەڕەتی حوکمە /  کامەران کەریم*

(0) / / مقالە / زایەڵە دادگاەری کامەران کەریم حکومەتی هەرێم


Dec 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیدارە دان و سەرپەرشتی کردنی تاکەکانی کۆمەڵگە، پێویستی  بەلێهاتووی وشارەزای هەیە، ئیدارەدان یاخود بەدەست خستنی دەسەڵات بۆخۆی پێویستی بەشارەزایە وەک عەرەب وتەنی رجل مناسب فی مکان مناسب، کاتێک دەوڵەت لەسەر بنەمای دیموکراتی دەستەبەر کردنی مافەکانی تاک و دابینکردنی پێداویستی بونیات نرا ئەوکاتە تاکەکانی نێو ئەوگۆمەڵکەیە ژیانێکی ئاسودەیی بەسەر دەبەن، یەکێک لەپایە بەهێزەکانی دەسەڵاتێکی سەرکەووتو بونی دادگەرییە، هەردەسەڵاتیک توانی میتۆدی دادگەری وەک پرنسیبێکی جێگر لەحوکمەکەی جێگیر کردوو جێبەجێی کردئەوکاتە حکوەتێک یاحود دەسەڵاتێکی سەرکەوتوودەبێت، وەتاکەکانی نێو ئەوحکومەتە بەهەموو شێوازێک کاربۆمانەوەو سەرکەوتنی ئەو دەسەڵاتە دەکەن، بەپێچەوانەوە نەبوونی دادگەری لەحوکم پچڕانی پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و دەسەڵات درووست دەکات، بەردەوام ناعەدالەتی زوڵم و ستەم جیاوازی چینایەتی دووست دەبێت، ئەمەش پەل دەهاوێ بۆدرووست بونی کەسان یاخود گرووپ یاخود لایەنی دژبەر، ئێمە لەهەر میلەتیک زیاتر پێویستمان بەوەیە دەسەڵاتی کوردی دادگەرو بەیەک جاو سەیری ڕەعیەتەکانی بکات،جیاوازی نەبێت لەنێو خەڵک کەسانی خاوەن خێڵ و بنەماڵەو دەوڵەمەند، نابێت دەسەڵات لەوەزیاتر  فاکتەری دادگەری فەراهەم بکات، ئەگەر بەمانا پێویست بێت حوکم سەرکەوتوبێت نابێت فاکتەری دادگەری فەرامۆش بکات، هەرەکاری لەپێشینەو گرنگی حوکمی سەرکەوتوو دەبێت سەرەتا دادگەر بێت لەنێو تاکەکانی کۆمەڵگاکەی.

* ڕۆژنامەنووس