جێگری پارێزگاری هەڵەبجە باسی بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ ی پارێزگا بۆزایەڵە دەکات
(0) /
زایەڵە - کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ساڵانە بودجە لەلایەن حکومەتی ھەرێم بۆ پڕۆژەکان لە بودجەکانی ( پەرەپێدانی پارێزگاکان و وەبەرھێنان و پەرەپێدانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ( نەوت) و ئاسایی) وەک (ژمارە) تەرخان دەکرێت زۆر گەورە و دڵخۆشکەرە بەڵام لە واقیعدا شتێکی تر و پێچەوانەی دەبینین .
ئاماژەی بەوەش دا؛ بودجەی پارێزگای هەڵەبجە لە ساڵی 2022, لە %2 زیادکرا بۆ لە %4 وەک ژمارە بەڵام لە واقیعدا و لە جێبەجێ کردندا کەمترە لە %0.4 .لە بودجەکانی( پەرەپێدانی پارێزگاکان و وەبەرھێنان و نەوت و ئاسایی ) لە پارێزگای هەڵەبجە ( ١٧٢ پڕۆژە لە ساڵی ٢٠١٠-٢٠٢٢ دەستی پێکردووە و ڕاوەستاوە و پێویستی بە ١٤٧ ملیار دینار هەیە بۆ تەواوکردنیان.٢٧ پڕۆژە لەساڵانی رابردوو (2010-2022) بودجەیان بۆ تەرخان کراوە بەڵام بە هۆکاری جیاواز دەستیان پێنەکردووە کە ١١٧ ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە. کۆی پرۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجە وەستاو و بەردەوام و دەست پێنەکردوو و هەڵوەشانەوەی گرێبەست .. (١٩٩ ) پڕۆژە و پاکیجن و پێویستیان بە بڕی( ٢٦٤) ملیار دینار هەیە بۆ تەواوکردنیان.
وتیشی، بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بودجەی تەرخان کراو بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان ١٢ ملیار دینار بووە کە تەرخان کراوە بۆتەواوکردنی پڕۆژەکانی ساڵانی (٢٠١٠-٢٠٢١ )رابردوو . لە بودجەی وەبەرھێنان ( بڕی ٢٢ ملیار دینار تەرخان کراوە کە ٩ ملیاری بۆ دوو پڕۆژەی نوێ بووە و تا ئێستاش دەستی پێنەکردووە. و ١٣ ملیاری بۆ پڕۆژەکانی ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١٣ بووە، بودجەی ئاسایی بڕێکی کەم بەهۆی نەبوونی نەختینە خەرج کراوە کارێکی ئەوتۆ ئەنجام نەدراوە و پڕۆژەکان نیمچە وەستاون.بەڕێژەیی ئەگەر بودجەی هەڵەبجە وەرگرین لەو ژمارە زۆرانەی تەرخان کراوە نزیکەی لە %10 ی تەرخانکراوی خەرج کردووە ، ئەگەر بودجەی هەڵەبجە زیاد کرابێت لە %2 بۆ لە %4 واتە تەنها %0.4 بودجەی هەبووە و ئەویش بۆ پڕۆژەکانی ساڵانی رابردوو بووە .گرفتەکە کە ساڵانە باسی دەکەین و دەیڵێینەوە بەڵام بەهەڵە لێکدەدرێتەوە لەمەدایە کە: هەموو ساڵێک ( بەهۆی ململانێی حیزبی نادروست و و دوو ئیدارەیی لە ئەرزی واقع وچارەسەرنەکردنی کێشەی نەختینە(کاش) لە بانکەکان و ئاڵاندنی کێشەکانی حیزب بە حکومەت و کێشەکانی تاکە کەسی بەڕێوەبردن ئەو بودجەی تەرخان دەکرێت خەرج ناکرێت تەنانەت بۆ پڕۆژە کۆنەکانی ١٠ ساڵ لەمەوپێش وە لەسەر پارێزگاکان ئەژمار دەکرێت بە ژمارە و هەندێک لە شارەکان هەر خەریکی ڕابردوو دەبن و هەندێکی تر خەریکی ئایندە.
ڕونیشیکردەوە، گرفتی گەورە ئەوەیە ئەم بابەتە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە و کەس ئامادە نییە دانی پێدابنێ ،واتە بۆ ساڵی داهاتوو ئەگەر چارەسەر نەکرێت و وابڕوات ئەوا لەبری لە %43 بودجەی ئەم زۆنە دەبێتە لە %5 و کەمتریش و هەڵەبجەش خوار %1 دەبێت.ئەم بابەتە باسی دژایەتی کردنی هیچ لایەنێکی سیاسی و زۆن و ئیدارە و کەسێک نییە، هەروەها باس لە تەرخانی ژمارە نییە باس لە خەرجی و پرۆژەیە لەسەر ئەرزی واقع ، وەڵامی هەر وەزارەت و لایەنێکی پەیوەندیدار کە ئەم بابەتە ڕەدکاتەوە، بەپێی ژمارە ڤسەکانیان تەواوە ، بەڵام لەواقعدا هەڵەیە.ئەم بابەتە پێویستی بەلاڕێدا بردن نییە لەلایەن کەسە حیزبییە بێ ئاگاکان و نەشارەزاکانەوە بەڵکو پێویستی بە چارەسەر هەیە.
چارەسەر لە ئاستی پارێزگاکان نییە بەڵکو چارەسەر لای بەڕێزان سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری پلاندانان و وەزیری دارایی دوور لە ئاڵاندنی کێشەکانیان بە مافەکانی خەڵک و گەیاندنی خزمەتگوزاری بەشێوەی دادپەروەرانە. داننان بە بوونی گرفتەکان لەلایەن ئەو بەڕێزانە، سەرەتای چارەسەرە بەڵام خۆدزینەوە و خەتابار کردنی یەکتری کێشە و گرفتەکان قوڵتر دەکاتەوە.و تەنها و تەنها هاوڵاتیان زەرەرمەند دەبن.لەوانەیە هەندێک بەڕێز پرسیار بکەن کە ئەم بابەتە پێویستە لە شوێنی خۆی باس بکرێت نەک لێرە ، راستی لە شوێنی خۆی باس کراوە. بەڵام ڕاگەیاندنەکان و هەندێک بەڕێز پرسیار لەم بابەتە زۆر دەکەن کە بەرەو کۆتایی ساڵ دەرۆین کە ساڵی 2022بودجەی پارێزگای هەڵەبجە چەند بووە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: