سێ تۆمەتبار بەبڕێک دراوی ساختەوە دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دراوی ساختە تۆمەتبار کوردستان


Dec 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی  سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی ساختەکاری بەهاوکاری هێزی تایبەتی بارەگا 3 تۆمەتباریان بەبڕێک دراوی ساختەوە دەستگیرکرد کەبەنیاز بوون لەناوبازاڕدا ساغی بکەنەوە.

دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ساختەکاری و بەهاوکاری هێزی تایبەتی بارەگا چاودێری خرایە سەر 3 تۆمەتبار لەناوبازاڕی شاری سلێمانی، دەرکەوت کەبڕێک پارەی ساختەیان پێیەو بەنیازن ساغی بکەنەوە، بۆیە دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیرکران و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا بڕی 19500 دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێبووە.

لەئێستادا هەر 3 تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ئامادەکردنی-کامەران کەریم