پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ زایەڵە: بەدواداچوون بۆ داواکاری هەڵگرانی بروانامەی بالا و سێ یەکەمەکانی دەرچووان دەکەین

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان نەرمین مەعرووف


Dec 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د. نەرمین مەعروف ڕایگەیاند؛ بەڵێنمان پێدان  کە بەردەوامبین لە هەوڵەکان تا بەدەستهێنانی مافی دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامە بالاکان و سێ یەکەمەکانی دەرچووان لە هەرێمی کوردستان .

 د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی  لەپەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، چاومان کەوت بە نوێنەری هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە ماستەر و دکتۆرا .ئامانج لە سەردانەکەیان گەیاندنی داواکارییان بوو بەئێمە، بۆ پشتیوانی و بەدواداچوونی مافەکانیان لە دامەزراندن لەرێگەی ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵییەوە .

وتیشی،   وێڕای روونکردنەوەی ڕێکارەکان و باسکردن لە هەوڵ و بەدواداچوونەکانی رابردوومان لەسەر ئەم پرسە، بەڵێنمان پێدان  کە بەردەوامبین لە هەوڵەکان تا بەدەستهێنانی مافی دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامە بالاکان و سێ یەکەمەکانی دەرچووان لە هەرێمی کوردستان .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم