هەڵگرتنی توومۆری شێرپەنجە بە پێی ڕۆبۆتی نەشتەرگەر بۆ یەکەمجار

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هەمەڕەنگ توومۆر کوردستان نەخۆشی شێرپەنجە


Dec 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە ــ ڕۆبۆتێکی نەشتەرگەر بۆ یەکەمجار توانیویەتی توومۆرێکی شێرپەنجەی شەش سانتی مەتری لە گەرووی پیاوێکی ٦١ساڵ تەمەن دەربهێنێت.

ڕۆبۆتێک لە خەستەخانەی سەڵتەنەتی گلوسستێرشایر(GHR)ی بەریتانییا لە نەشتەرگەرییەکدا کە بۆ یەکەمجار بەڕێوە چوو بە هەڵگرتنی توومۆرێکی شێرپەنجەیی لە گەرووی پیاوێکی تەمەن ٦١ ساڵاندا، گیانی دووبارەی پێ بەخشیوە.

ئێستاکە بارودۆخی مارتین نۆجێتی ٦١ ساڵان پاش ئەوەی کە لە ژێر نەشتەرگەری تیپێکی نەشتەرگەر کە لە سیمۆن هیگز و ستیڤ هورنبی نەشتەرگەرانی نەخۆشخانەی سەڵتەنەتی و ڕۆبۆتێک بە نێوی ورسیووس(versius)کە رۆبۆتێکی پێشکەوتەیە پێکهاتبوو، زۆرباش ڕاگەیندراوە.

نوجێت دەڵێت هەر ئەوەی کە دەرفەتێکی دووبارەم هەیە بۆ بینینی هاوسەر و منداڵەزاکانم بۆ من گرینگترین شتە، کۆڕی نەشتەرگەری ئەم نەخۆشخانە ژیانی دووبارەی پێبەخشیم و من بۆ هەمیشە سۆپاسیان دەکەم.