زایەڵە - له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ یادی رۆژی جیهانی سینه‌ما،بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە  دوو فیلمی دۆکیۆمێنتەری (پەی...کەر و زێڕی شین یا وشکەساڵی)نمایشکرد.
هه‌ردوو فیلمه‌كه‌ ،لە ئامادە و دەرهێنانی (سەلاحە ڕەش) بەئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لەهونەردۆستانی شاری هەڵەبجە، نمایش كران.
ڕێوره‌سمه‌كه‌، ساتێک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان بەڕێوەبەرگشتی ڕۆشنبیری هەڵەبجە بەوتارێک یادەکەی بەرزڕاگرت و پاشان هونەرمەندو شاعیر(سەلاحە ڕەش) کورتەیەک لەمێژووی سینەمای بۆ ئامادەبووان باسکرد، ئه‌نجا  مامۆستای نوسەر (ئەیوب ڕۆستەم ) دەستخۆشی لەکاک سەلاح کردو بەکورتی باسی لە  هه‌ردوو فیلمه‌كه‌ کرد.