فێستیڤاڵی زستانە بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە سلێمانی بەڕێوەچوو

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەرهەمی خۆماڵی سلێمانی ئابووری


Dec 30, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - فێستیڤاڵی زستانە بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو کە تیایدا، ٥٠ کەس بەرهەمەکانیان نمایش کرد.
فێستیڤاڵەکە کە لە ٢٢ی ئەم مانگەوە کراوەتەوە، تا ئەمڕۆ ٣٠ی مانگ بەردەوام بوو.
لە فێستیڤاڵەکەدا، جگە لە بەرهەمی خۆماڵی، هەروەها بەرهەمی دەستی خانمان بە ئامانجی ساغکردنەوەیان نمایش کران.
ئەو بەرهەمانەی کە لە فێستیڤاڵەکەدا، نمایش کراون بریتیین لە خۆراک، جلوبەرگ، ئێکسسوارات و ژمارەیەک بەرهەمی دیکەی خۆماڵی.