پێشەنگایەکی تایبەت بە سامانی ئاژەڵ لە ئێران بەڕێوەدەچێت و بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری ئێران پیشانگا


Dec 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایڵە - پێشەنگایەکی تایبەت بە سامانی ئاژەڵ لە ئێران بەڕێوەدەچێت و بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن.

بە گوێرەی ئاگاداریەکی کۆنسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ ژووری بازرگانی سلێمانی نێراوە بازرگانان ئاگادار دەکاتەوە کە حەفدەھەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی تایبەت بە ئاژەڵ و باڵندە و زیندەوەرانی ئاوی لە بەواری ٢٥ تاکو ٢٨ی کانونی دووەم لە شاری مەشھەد بەڕیوەدەچێت.

ھەر بازرگانێک خوازیارە بەشداری بکات، دەتوانێت سەردانی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات، ٢٠٢٣⁄١⁄١٥ دوا بەروارە بۆ ناو تۆمارکردن.