​لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا چوار ژن لە ئیسپانیا کوژراون

(0) / / زنان / زایەڵە ژن کوشتن توندوتیژی


Jan 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
 زایەڵە - لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا چوار ژن لە ئیسپانیا لەلایەن پیاوانەوە کوژران، فێرناندۆ گراند مارلاسکا وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا، کوشتنی ژنانی وەک "تیرۆریزمی پیاوان" پێناسە کرد.
عەقڵیەتی پیاوسالاری کە مێژووی خۆی لە وڵاتاندا داناوە، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپاش کە نمایشی دیموکراسی دەکەن تا ئێستاش ئەوعەقڵیەتە پەنا بۆ کوشتنی ژن دەبات، ئیسپانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە ئاستێکی بەرزدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا کوشتنی ژنان زیادی کردووە و تەنیا لە ٢٤ کاتژمێردا چوار ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.
بەوهۆیەوە لە مەدریدی پایەتەخت لە نێوان هێزی ئاسایش و نوێنەرانی حکومەتدا کۆبوونەوەی شانەی قەیرانەکان سازکرا، وەزیری ناوخۆ فێرناندۆ گراند-مارلاسکا دوای کۆبوونەوەکە قسەی کرد و کوشتنی ژنی بە "تیرۆریزمی پیاوان" پێناسە کرد.
گراند-مارلاسکا ئەوەی ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی بەر بە کوشتنی ژنان بگیرێت هەموو تواناکانی دەوڵەت دەخەنە کار و وتی: "بۆ ئەوەی ژنان بە تایبەتیش منداڵان لە توندوتیژی پیاوان بپارێزرێن چیمان لەدەست بێت دەیکەین، بۆ ئەوەش ئێمە لە تەواوی وڵات پۆلیسمان خستووەتە ئامادەباشییەوە".
 تەنها کانونی یەکەم ١٠ ژن کوژراون
چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا، دوو ژن لە مەدریدی پایتەخت کوژران، بە پێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا تەنیا لە مانگی کانونی یەکەمدا ١٠ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژران.