لەسەر دۆسیەیەكی كوشتن دوو تۆمەتبار دەستگیركران
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند لەسەر دۆسیەیەكی كوشتن دوو تۆمەتبار دەستگیركران .
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی نوسینگهی كوشتنو نوسینگهی ناوبازاڕی بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەسەر دۆسیەی كوشتنو بهپێی ماددهی 406 لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای دیالهوه داواكراوبوون.دوای ئەوەی فەرمانی دهستگیركردنی دوو تۆمهتبار لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای دیالهوه گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوانی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی هەردوو تۆمەتبار.
پاش كۆكردنهوهی زانیاریو ئهنجامدانی لێكۆڵینەوەی پێویست، توانرا ههردوو تۆمهتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگهی كوشتنو نوسینگهی ناوبازاڕی بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوانهوه دەستگیربكرێن.لەئێستادا ههردوو تۆمەتبار (أ، س، ع - د، ك، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراونو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: